ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكاران له جاده‌ی مه‌عده‌نی دێنیسۆفسكی، ١٤ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌س بریندار بوون.
به وته‌ی میدیاكانی ڕووسیه، سرویسی هه‌ڵگری كرێكارانی معده‌نی دێنیسۆفسكی ٣٠ سه‌رنشینی بووه و به هۆكارێكی نادیار له جاده لای داوه و كه‌وتووه‌ته نێو دۆڵێكه‌وه. له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ١٤ كرێكار گیانیان به‌ختكردووه و ٧ كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.