ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، ئاگر له ده‌رمانگه‌ی مۆشیرییه‌ی تاران كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی تاران، ئاگر له ته‌به‌قه‌ی خواره‌وه ده‌ستی پێكردووه و بۆ قاته‌كانی دیكه په‌ره‌ی سه‌ندووه. هۆكاری ئه‌و ڕووداوه هێشتا ڕوون نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه. به‌پێی دوایین زانیاری، له‌و ڕووداوه‌دا سێ كه‌س له‌وانه منداڵێك گیانی له‌ده‌ست داوه و ١٨ كه‌سی دیكه بریندار بوون.