کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٢٠ كه‌س به‌ هۆی هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی

گیانلهدهستدان و برینداربوونی ٢٠ كهس به هۆی ههڵدێرانی ئۆتۆمبیلی

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ هۆی هه‌ڵدێرانی دوو ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ شارستانی خاش، ١٣ كه‌س گییانیان له‌ ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كاره‌ساته‌ به‌ هۆی خێرایی زۆری ئۆتۆمبیله‌كان ڕووی داوه‌ و برینداران له‌ ژێر چاودێری هێزه‌كانی ڕژیمدا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شارستانی خاش كراون.  شایانی باسه‌ له‌ مانگەکانی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پێدانی ویزای به‌ په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستان ڕاگرتووه‌ و به‌ هه‌زاران په‌نابه‌ر كه‌ زۆربه‌یان گیانیان له‌ مه‌ترسیدا بوو، ڕاده‌ستی حكومه‌تی ئیسلامی تاڵبان كراون.