ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١٩ كرێكار له شاره‌كانی تاران و وه‌رامین و هه‌روه‌ها له پارێزگای فارس، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به ئیمه‌نی شوێنی كار و دۆخی سرویسی هاتوچۆی كرێكاران تووشی ڕووداو بوون و سێ كرێكار گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٥ كرێكار له جاده‌ی “داراب_ئێسته‌هبان” سه‌ر به پارێزگای فارس، به هۆی ههڵدیرانی سرویسی هاتوچۆی كرێكاران، بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری بیناسازی له شاری تاران به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له به‌رزاییه‌وه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران كه پاشان یه‌كێك له كرێكارەکان به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستدا. هاوكات دوو كرێكاری ئاگر كوژێنه‌وه، كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری كارگه‌یه‌ك له گوندی “حسار قازی” سه‌ر به شاری وه‌رامین، به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له ده‌ستدا.
