شه‌وی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دوو ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه له كارخانه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان و شیركه‌تی پترۆپاڵایشی شووشته‌ر ڕووی دا و به‌و هۆیه‌وه سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٣ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له شووشته‌ر، شه‌ش مه‌خزه‌نی سووته‌مه‌نی له شیركه‌تی پترۆپاڵایش به‌هۆی به‌ركه‌وتنی تانكه‌رێكی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی ئاگری گرتووه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌هۆی دزكردنی كاره‌با ئاگر له كارخانه‌یێكی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان ڕووی داوه و به‌وهۆیه‌وه، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٧ كرێكاری دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.