له ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٥ كرێكار له شاره‌كانی یاسوج، شه‌هر ڕه‌ی و میانه،به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداوی كار بوون و سێ كرێكار گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری بیناسازی له شاری یاسوج به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له به‌رزاییه‌وه ده‌ستبجێ گییانیان له ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها ١٢ كرێكاری شاغڵ له دامدارییه‌ك له شاری شه‌هریڕه‌ی، ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراون. هاوكات كرێكارێكی دیكه‌یكۆڵاندنی بیری ئاو له شارستانی میانه، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌ن كاره‌كه‌ی به ئیمه‌نی شوێنیكاری كرێكاران، كه‌وته‌سه ناو بیره‌كه‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.