ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له به‌ندئاوای تشرین و به‌وهۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان به‌خت كرد و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به توركیا به پشتیوانی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه بۆ جارێكی دیكه هێرشێكی به‌رینیان كرده سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووی دا. له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه دا ١٧ چه‌كداری سه‌ر به توركیا كوژران، شه‌رڤانێك شه‌هید بوو و به ده‌یان تیرۆریست بریندار بوون. هه‌روه‌ها چه‌ندین ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سه‌ربازی جیهادییه‌كانی له‌ناو براوه و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه. ده‌وڵه‌تی تورك تۆڵه‌ی شكسته‌كانی له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كرده‌وه و له هێرشی په‌هبادی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مانگرتوو له‌سه‌ر به‌ندئاوی تشرین، چوار كه‌س گیانیان به‌خت كرد و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.