له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سێ كرێكار له ڕه‌شت، ئه‌روه‌ند و ئه‌بهه‌ر به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده كرێكاری دیكه له ئه‌بهه‌ر و ئه‌روه‌ند به‌هۆی گازگرتوویی و گرمابردوویی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی سیمبان له شاری ڕه‌شت به ناوی محه‌ممه‌دكازم عێوه‌زنیا كه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار ببوو، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه. له شارستانی ئه‌بهه‌ر، كرێكارێكی كه‌ندنی كارێز به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه و هێزێكی به‌رگری شارستانی كه بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و كرێكاره چووبوو، بریندار بووه. هه‌روه‌ها له شارستانی ئه‌روه‌ند، ٩ كرێكار له زه‌ڵكاوی خوورسه‌نگی دا گیریان خواردووه و كرێكارێك به‌هۆی گرمابردوویی گیانی له‌ده‌ست داوه و ٩ كرێكاری دیكه بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.