کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٢٤ كه‌س به‌هۆی گازگرتوویی له‌ سه‌راوان و زبه‌رخان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٢٤ كه‌س به‌هۆی گازگرتوویی له‌ سه‌راوان

ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی گازگرتوویی داێكێك و سێ منداڵه‌كه‌ی له‌ شاری سه‌راوان گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٢ كه‌س به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له‌ تالارێكی زه‌ماوه‌ندی شارستانی زه‌به‌رخان، ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دایكێك و سێ منداڵه‌كه‌ی له یه‌كێك له‌ گونده‌كانی‌ شارستانی سه‌راوان به‌هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ چرای نه‌وتی ناستاندارد تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. له‌ شاری زه‌به‌رخانی سه‌ر به‌ خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، ١٢٠ كه‌س به‌هۆی هه‌ڵمژینی گاز مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له‌ تالارێكی زه‌ماوه‌ند ژاراوی بوون كه‌ دۆخی ته‌ندرووستی ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵ ناجێگیره‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ دا به‌سته‌ری كراون.