کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١١ كرێكار له‌ پاڵاوگه‌ی شیراز

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١١ كرێكار له‌ پاڵاوگه‌ی شیراز 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی كیمیایی له‌ پاڵاوگه‌ی شیراز، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌س بریندار بوون.

به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی ئوستانداری فارس، ته‌قینه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ به‌شه‌ تازه‌ دامه‌زراوه‌كانی پاڵاوگه‌ی شیراز ڕووی داوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٩ كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.