له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌شه كرێكار له شاره جیاوازه‌كانی ئێران به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداوی كار بوون و دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكار له كارگه‌یه‌كی شاری كاشان، به هۆی سووتانی به‌شێك له‌و كارگه‌یه تووشی ڕووداو بوون و به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هاوكات دوو كرێكاری دیكه له شارستانی “به‌ن” سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، به هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگه‌یه‌كی كۆگای فه‌ناوه‌ران، به سه‌ختی بریندار و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری بیناسازی له گوندی “قه‌ره‌ته‌په” له نێوان شاره‌كانی بیجاڕ و زه‌نجان، به هۆی ڕووخانی دیواری به‌شێك له شوێنی كاره‌كه‌یان، تووشی ڕووداو بوون و به هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
