ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٢٥ و ٢٦ی گوڵان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، شه‌ش كرێكار له شاره‌كانی سه‌وادكووه و ڕامشیر تووشی ڕووداوی كار هاتوون و به‌وهۆیه‌وه، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێك له مه‌عده‌نی سه‌وادكووه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كی له ژێر داروپه‌ردوودا ده‌رهێندراوه. له شارستانی ڕامشیری سه‌ر به پارێزگای خووزستان، پێنج كرێكار له كاتی پاككردنه‌وه‌ی چاڵاوی زێراب به‌هۆی داڕمانی زه‌وی به‌سه‌ختی بریندار بوون و یه‌كێك له كرێكاره‌كان به ناوی مووسا سێڵاوی به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه و چوار كرێكار ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.