کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كه‌س له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی شه‌ش كه‌س له‌ ڕۆژئاوای كوردستان 2

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی سه‌رماوه‌ز، فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دوو ئۆتۆمبێلی ئامبۆلانس و سه‌واریان له‌ نزیك كۆبانی كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س كوژران و بریندار بوون.

له‌ هێرشی یه‌كه‌م دا، ئامبولانسێك له‌ نزیكی به‌ندئاوی تشرین كراوه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كه‌س گیانیان به‌خت كردووه‌ و دوو شاورمه‌ندێكی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ هێرشی دووهه‌م دا، ئۆتۆمبێلی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی منبج له‌ له‌ نزیك كۆبانی كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌، ژنێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ و منداڵێك به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، درۆنی گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌ توركیا ناوه‌ندی شاری ڕه‌قه‌ی كردووه‌ته‌ ئامانج به‌ڵام هێشتا زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه‌.