کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی دهۆك له‌ بۆردوومانی توركیا

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی دهۆك له‌ بۆردوومانی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆردوومانی گوندی هروورێی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆكیان كرد و به‌وهۆیه‌وه‌ هاووڵاتیه‌ك گیانی به‌خت كرد و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، گوندی هروورێ ده‌كه‌وێته سنووری به‌رواری باڵا له‌ پارێزگای دهۆك و به‌یانی چوارشه‌ممه،‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه‌ به‌ چڕی بۆردوومان كراوه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پێشێلكارییه‌دا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی قومری به‌ ناوی “عه‌بدۆلسه‌تار”، ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، گیانی به‌خت كردووه‌ و دوو هاووڵاتی دیكه‌ بریندار بوون.