ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، دوو كرێكار له شاره‌كانی سنه و یه‌زد به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “بێساران”ی سه‌ر به شاری سنه به ناوی “عێرفان باسامی”، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، له به‌رزایی بینایه‌كی ١٢ نهۆمی به‌ربووه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو كرێكاری ساختمانی له شاری یه‌زد، له نهۆمی چواره‌می بینایه‌كی نێوه‌كاره كه‌وتنه نێو چاڵی ئاسانسۆڕ و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وی دیكه‌یان به‌سه‌ختی برینداربوو.