ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارێكی بیناسازی له سه‌بزه‌وار به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی دیكه بریندار بووه، له ڕووداوێكی دیكه دا كرێكارێكی سیمبان له شارستانی كوهده‌شت، به‌هۆی به‌رقگرتوویی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری بیناسازی له سه‌ر ساختمانێكدا له شاری سه‌بزه‌وار كاریان كردووه كه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون، له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی سیمبانی خه‌ڵكی كوهده‌شت به ناوی “عه‌لی ئه‌مرایی” له كاتی كاركردندا تووشی قه‌رقگرتوویی بووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.