له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ كرێكار لە ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتیپارسی جنوبی و شاری قوم، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به دۆخی سرویسی هاتوچۆی كرێكاران، گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری شیركه‌تی نه‌وتی پارسی جنوبی و شاغڵ له پاڵاوگه‌ی شه‌شه‌مین، به هۆی هه‌ڵدێرانی سرویسی هاتوچۆ تووشی ڕووداو بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ئه‌م ڕووداوه‌دا كرێكارێك به ناسناوی “وه‌حید غوڵامی” به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به ناوی “ئارمان لیموچی” بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. هاوكات كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی شاری قوم به ناسناوی “عه‌لی موسه‌وی” به هۆی كاره‌با گرتوویی گیانی له‌ده‌ستداوه.
