ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، له دوو ڕووداوی كار له شاره‌كانی كوهبه‌نان و مه‌شهه‌د كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌نی كوهبه‌نان، دوو كرێكار به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. به وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی كوهبه‌نان، دۆخی ته‌ندرووستی كرێكاران جێگیره و له ژێر چاودێری پزیشكی دان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی كه‌ندنی كارێز له ناوچه‌ی ڕه‌زه‌ویه‌ی مه‌شهه‌د، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه به نێو بیری ئاو گیانی له‌ده‌ست داوه.