ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دوو كرێكار له شاره‌كانی جورهقانی هه‌مه‌دان و یه‌زد گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێكی دیكه بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی ئارماتۆربه‌ند له شارستانی جورهقانی هه‌مه‌دان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له شاری یه‌زد، دوو كرێكاری بیناسازی له كاتی كاركردن له مه‌یدانی قورئانی ئه‌و شاره به‌هۆی داڕمانی دیوار به‌سه‌ریان به‌سه‌ختی بریندار و یه‌كێكیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه.