ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سێ كرێكاری خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌رده‌شت و مه‌شهه‌د به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “واحد شیرین پور” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، له كاتی كاركردن له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ڕه‌به‌ت، به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌كاتی كاركردندا به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ گوازراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د، به‌هۆی به‌رقگرتوویی له كارگه‌یه‌كی كارواش به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه.