کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ دوو هێرش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ دوو هێرش له‌ ڕۆژئاوای

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ دوو هێرشی تیرۆریستی دا، دوو شارومه‌ندی كورد گیانیان له‌ده‌ست دا و منداڵێك به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌هبادێكی توركیا ئۆتۆمبێلێكی له‌ گوندی ئالووشای سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌هبا له‌ كانتۆنی عه‌فرین كردووه‌ته‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ منداڵێك به‌سه‌ختی بریندار بووه‌. له‌ هێرشی تیرۆریستان بۆ سه‌ر تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ و پێكدادانی هێزه‌كانی ئاسایش له‌گه‌ڵ تیرۆریستان، شۆفێری تانكه‌ره‌كه‌ و هێزێكی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان به‌خت كرد و چه‌ند تیرۆریست كوژران و بریندار بوون.