ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، سێ كرێكار له شاره‌كانی ئه‌سه‌د ئاباد، گوڵبه‌هار و پاكده‌شت تووشی ڕووداوی كار هاتن و به‌وهۆیه‌وه دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێك بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی ئه‌سه‌د ئابادی هه‌مه‌دان له كاتی كاركردن دا به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی له‌ده‌ست داوه. له شاری گوڵبه‌هار به‌هۆی ته‌قینه‌وه له كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی دا، كرێكارێك له ژێر داروپه‌ردوودا گیری خوارد و گیانی به‌خت كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی خه‌ڵكی پاكده‌شت له كاتی كاركردن دا له به‌رزایی به‌ربووه خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بوو.