کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان‌له‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ مه‌ریوان و نه‌وسوود

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ مه‌ریوان و نه‌وسوود

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندیگاگڵی مه‌ریوان كه‌ پێشتر به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ بریندار كرابوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كراون.

شه‌وی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌، ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری كۆڵبه‌ران له‌ سنووری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و ئۆتۆمبێله‌كه‌ وه‌گه‌ڕا. له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، كۆڵبه‌رێك به‌ ناویئارام مه‌نووچێهریگیانی به‌ختكرد و دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ بریندار بوون كه‌ ناسناوی یه‌كێكیان بریتی بوو له‌سه‌یوان باتر“. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌یوان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه‌ گیانی له‌ده‌ست دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌شه‌مه‌، هه‌نگی مه‌رزی نه‌وسوود كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه دا و كۆڵه‌كانیانی زه‌وت كرد. هه‌روه‌ها به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ له‌ هه‌مان سنوور دوو كۆڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كران. به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسناوی یه‌كێك له‌ كۆڵبه‌ران به‌ ناویفاڕۆق سه‌یدیئاشكرا بووه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی كۆڵبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.