ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، سێ كرێكار له شاره‌كانی شه‌همیرزاد و بابۆل تووشی ڕووداوی كار هاتن و به هۆیه‌وه دوو كرێكارێك گیانیان له‌ده‌ست داوه و كرێكارێك بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، دوو كرێكار له شارستانی شه‌همیرزاد به‌هۆی داڕمانی ساختمانێك به‌سه‌ختی بریندار بوون كه یه‌كێكیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی، گیانی له ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی شاغڵ له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی بابۆل به ناوی “عه‌قیل كه‌بوودی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ، به‌هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.