کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو هاووڵاتی به‌هۆی گازگرتوویی له‌ ورمێ

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی دوو هاووڵاتی به‌هۆی گازگرتوویی له‌

سه‌رۆكی ئۆرژانسی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆژی هه‌ینی ٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣ ڕایگه‌یاند: ژن و پیاوێكی دانیشتووی شاری ورمێ تووشی گازگرتوویی بوون و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ وته‌ی به‌رپرسی ئۆرژانسی ورمێ، شه‌وی هه‌ینی دوو هاوژینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ تووشی كازگرتوویی بوون و پیاوكه‌ كه‌ ته‌مه‌نی ٤١ ساڵ بووه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ژنه‌ ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌. شایانی باسه‌ كه‌ كارناسانی بێهداشت و ده‌رمان سه‌باره‌ت به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ناستاندارد و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنماییه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن خه‌ڵك و داویان لێ ده‌كه‌ن، ئیمه‌نی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بپارێزن.