ڕۆژی چوارشه‌ممه كرێكارێكی شاغڵ له ئیداره‌ی به‌رقی ئێرانشار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی شاغڵ له پترۆشیمی كه‌نگان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی تووشی گه‌رمابردوویی بوو.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، كرێكارێكی شاغڵ له پترۆشیمی كه‌نگان له كاتی كاركردن له گه‌رمای نزیك ٦٠ پله‌ی سلێزی دا له هۆش خۆی چووه و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه. هاوكاره‌كانی ئه‌و كرێكاره ڕایانگه‌یاند: به‌پێی یاسا كاركردن له گه‌رمای سه‌رووی ٥٠ پله‌ی سلێزی دا قه‌ده‌غه كراوه به‌ڵام خاوه‌نكار كرێكاران ناچار به كاركردن ده‌كات و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار بایه‌خ به ته‌ندرووستی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی نادات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی سیمبان له ئێرانشار به ناوی شاهنه‌زه‌ر قه‌له‌نده‌رزهی، له كاتی كاركردن به‌هۆی به‌رقگرتوویی له به‌رزایی به‌ربووه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی به‌خت كردووه.