ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به هۆی هه‌لگه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی سووختبه‌رێكی دیكه به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “یوسف ڕیگی سنجه‌رزهی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، له جاده‌ی ئیرانشه‌هردا به هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی، له ئاگردا گیانی له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها سووختبه‌رێكی دیكه له كاتی تێپه‌ڕاندنی سنوور له سه‌راوان، به بێ ئاگاداری كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به سه‌ختی بریندار بوو. جێگای ئاماژه‌یه شارومه‌ندانی به‌لووچ به بۆنه‌ی بێبه‌ش بوونیان له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان، زۆربه‌یان له هه‌ژاریدا ده‌ژین و بۆ درێژه پێدان به ژیان و به‌خێوكردنی بنه‌ماڵه‌كانیان ڕوویان هێناوه‌ته پیشه‌ی سووختبه‌ری، كه به‌م بۆنه‌یوه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجانی به‌لووچ گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.