کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌ بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ پاكستان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ده‌یان كه‌س به‌ بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی

به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ بۆنه‌ی ته‌قینه‌ی بۆمبێك له‌ وێستگه‌یه‌كی قه‌تار له‌ شاری كوه‌یته‌ی پاكستان لانیكه‌م ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌م هێرشه‌ له‌ لایه‌ن گروپێكی دژ به‌ حكومه‌تی پاكستان بووه‌ و هه‌روه‌ها مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت كه‌ ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌م كاره‌ساته‌ به‌رز ببێته‌وه‌. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیسی پاكستان ئه‌م كرده‌وه‌، كرده‌وه‌یێكی ئینته‌حاری بووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوو له‌ پاكستان بووه‌ كه‌ ژیانی خه‌ڵكی خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.