له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١٥ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به كاتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی بۆ به‌رزاییه‌كانی جه‌ولان گواستووه‌ته‌وه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشه‌وه. هه‌روه‌ها ١٢ كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكا خۆیان گه‌یاندووه‌ته سنووره ئاوییه‌كانی لوبنان. هاوكات هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و باشووری لوبنان چڕتر بووه و حزیبۆڵڵای لوبنان بنكه‌كانی له باشووری لوبنان چۆڵ كردووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌یرووت و تل ئاویو ڕاگیراوه.