کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی حه‌وت كه‌س له‌ ناوچه‌ی زركان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی حه‌وت كه‌س له‌ ناوچه‌ی زركان 4

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی ڕێبه‌ندان، تۆپخانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا گوندی “ئوم حه‌رمه‌ل”ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی زركان له‌ ڕۆژئاوای كوردستانیان بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه‌ ٧ كه‌سی مه‌دنی بوونه‌ قوربانی.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، له‌ ئاكامی بۆردوومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا، سێ كه‌س له‌وانه منداڵێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و چوار شارومه‌ندی دیكه‌ بریندرا بوون. كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی توركیا له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بێده‌نگی ڕاگرتووه‌.