ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار، ده‌وڵه‌تی توركیا و تیرۆریستانی سه‌ر به‌و وڵاته له ڕێگه‌ی په‌هباد و تۆپخانه‌وه به‌ندئاوی تشرینیان به چڕی بۆردوومان كرد و شه‌ش كه‌سی مه‌ده‌نی كه بۆ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندئاوه ڕۆیشتبوون كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا وێڕای پشتیوانی ئاسمانی و توپخانه شكستی گه‌وره‌یان له مێحوه‌ره‌كانی منبج و كۆبانی خواردووه و ده‌یان كه‌سیان لێ كوژراوه. ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌زاران شارومه‌ندی باكووری كوردستان به‌ره‌و به‌ندئاوی تشرین به‌ڕێكه‌وتن تا هێرشه‌كانی داگیركه‌ران محكووم بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن په‌هباده‌كانی توركیاوه كرانه ئامانج و به‌پێ دوایین زانیاریی، شه‌ش كه‌سی مه‌ده‌نی له‌و هێرشه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار بوون.