کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی یه‌كێك له‌ بریندارانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌

گیانله‌ده‌ستدانی یه‌كێك له‌ بریندارانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “میلاد زارعی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه‌،به‌ هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ شاری سنه‌، گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

ناوبراو له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، به‌شداری له‌ ده‌یان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كانی كوردستان و ئێراندا كرد و بوو به‌ هێمایه‌كی خۆڕاگری و مقاومه‌ت دژبه‌ سته‌م و نابه‌رابه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ر خه‌ڵك. ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ هۆی ڕوودانی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌ شاری سنه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا و ته‌رمه‌كه‌ی به‌ به‌شداری به‌رینی دۆستان و هاووڵاتیانی خه‌ڵكی شاری سنه‌ و شاره‌كانی دیكه‌، له‌ گۆڕستانی به‌هشتی محه‌ممه‌دی شاری سنه‌ ئه‌سپه‌رده‌ كرا.