به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی به ناسناوی “فه‌رزاد خۆش بۆڕش” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و چالاكی مه‌ده‌نی، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری ساری، به شێوازێكی گوماناوی گیانی له ده‌ستدا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی شارستانی “نكا” سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران، ڕێكه‌وتی ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی،له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری ساری ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش حه‌فته‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كران له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه، گیانی له ده‌ستداوه. شایانی باسه ئه‌و گیانبه‌ختكردووه پێشووتر و له مانگی گه‌لاوێژدا، به هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ند پۆستێك دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دیسان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرابوو.
