ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، “كاوه ئهحمهدزادو” به‌ندكراوی پێشووی سیاسی و خه‌ڵكی شاری بۆكان، ته‌رمه‌كه‌ی پاش چه‌ند ڕۆژ له گیانله‌ده‌ستدانی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه سه‌ره‌تا به مه‌به‌ستی پشكنین ڕه‌وانه‌ی پزیشك قانونی شاری ورمێ كراوه و پاش چه‌ند ڕۆژ، به بێ هیچ ڕوونگردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی، ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه به هۆی چالاكییه سیاسییه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، له ساڵانی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٠ سال له ته‌مه‌نی له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیمدا تێپه‌ڕ كردووه و له دۆخێكی زۆر خراپی ته‌ندروستیدا ژیانی ده‌كرد.
