کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی گوماناوی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌ زیندانی زاهدان

گیانله‌ده‌ستدانی گوماناوی به‌ندكراوێكی به‌لووچ له‌ زیندانی زاهدان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی گوڵان، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به‌ ناویحه‌فیز ڕه‌خشانیته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ به‌هۆی بێبه‌ریكردن له‌ ده‌رمان و به‌ شێوه‌ی گوماناوی له‌ زیندانی زاهدان گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی حه‌فیز ڕه‌خشانی، ئه‌و شارومه‌نده‌ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ تۆمه‌تی دزی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوو. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رپرسانی زیندانی زاهدان په‌یوه‌ندیان به‌ بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌خشانیه‌وه‌ گرتووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه كه‌ كوڕه‌كه‌تان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. كه‌س و كاری ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیان وتووه‌ كه‌ حه‌فیز پێشینه‌ی هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه‌ و سكاڵا له‌ سه‌ر به‌رپرسانی زیندان تۆمار ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ پێشتریش دوو به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی جه‌مشید گورگیچ و یووسف ڕه‌خشانی به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ زیندانی زاهدان گیانیان له‌ده‌ست دابوو.