“ڕێبین گۆرانی” ژینگه‌پارێز و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، كه له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری به ئه‌نقه‌ستی دارستانه‌كانی هه‌نجیرانی مه‌ریوان بریندار ببوو، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌ختكرد.
ناوبراو پاش بریندار بوونی به هۆی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه ڕاگوێزرا. به‌ڵام به داخه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵێکی پزیشكەکانی ئه‌و نه‌خۆشخانه و ڕاگرتنی له ژووری ICU، ڕۆژی ڕابردوو به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی به‌ختكرد. شایانی باسه به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن نه‌یارانی سرووشتی كوردستانه‌وه ئاگر دراوە و ته‌نانه‌ت پاش چه‌ند جار كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، دیسان له شوێنێكی نوێوه ئاگره‌كه ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.