کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ژینگه‌پارێزێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ

گیانله‌ده‌ستدانی ژینگه‌پارێزێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی جۆزه‌ردان، ژینگه‌پارێزێكی ناسراوی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ ناوی ئاكۆ یاری له‌ جاده‌ی ڕه‌وانسه‌ر بۆ جوانڕۆ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و هاوڕێ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی گیانیانیان به‌خت كرد‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئۆتومبێلی ئه‌و ژێنگه‌ پارێزه‌ له‌ مێحوه‌ری ڕه‌وانسه‌ر بۆ جوانڕۆ به‌هۆی خراپی ڕێگه‌وبان تووشی ڕووداو هاتووه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ئاكۆ یاری و منداڵه‌ كچه‌كه‌ی به‌ ناوی هێلین یاری ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. ئاكۆ یاری چالاكی مه‌ده‌نی خۆشناوی كوردستان بوو كه‌ ژیانی بۆ پاراستنی ژینگه‌ و سرووشتی شاره‌كانی پاوه‌، جوانڕۆ و ڕه‌وانسه‌ر ته‌رخان كردبوو. یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.