ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، چوار كرێكاری ژن و پیاو له شاره‌كانی گه‌ناوه، كرماشان و تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ژنی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ به ناوی “نه‌جمه عه‌بدۆڵڵاهی”، به‌هۆی گیركردن له نێوان ماشێنی باڵابه‌ر و سه‌قفی كارگه له به‌نده‌ر گه‌ناوه گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی له كرماشان به‌هۆی بڕینی كابلی باڵابه‌ر، له نهۆمی چواره‌مه‌وه كه‌وته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو كرێكاری ته‌مه‌ن ٥٠ و ٢٥ ساڵه له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كارگه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی وه‌لیعه‌سری تاران به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان به‌خت كردووه.
