به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر ڕایانگه‌یاند: چه‌ند په‌نابه‌ر، له‌وانه منداڵێك له كاناڵی مانش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
وه‌زیری كیشوه‌ری فه‌ڕانسه له لێدوانێك دا وتی: منداڵێك له نێو به‌له‌مێك دا به‌هۆی ژێر پێ كه‌وتن و قه‌ره‌باڵغی گیانی له‌ده‌ست داوه و چه‌ند په‌نابه‌ری دیكه‌ش، له ڕێگای گه‌یشتن به به‌ریتانیا به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌م نووقمی ئاو بوون و ته‌رمی چه‌ند كه‌سیان له ئاو ده‌رهێندراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه گه‌ڕان به‌دوای په‌نابه‌رانی ونبوو دا به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان له ئارادایه.