ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له شاری منبج، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه به‌شێكیان كرێكاری به‌شی كه‌شاوه‌رزی بوون.
به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاند: ناكۆكی نێوان گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه بووه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ١٥ كه‌س كه زۆربه‌یان ژن و پیاوی كرێكار بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٤ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.