ڕۆژی ڕابردوو، “مه‌نسوور كه‌ریمی ئه‌ندامی “یه‌كێتی ئازادی كرێكارانی ئێران” به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له ده‌ستدا.
ناوبراو ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری “یه‌كێتی ئازادی كرێكارانی ئێران” بوو و له درێژایی ته‌مه‌نیدا هه‌موو كات هه‌وڵی باش كردنی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی دا. ئه‌و هاووڵاتییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی “ته‌وحید”ی شاری سنه به‌سته‌ری كرا و پاش یه‌ك حه‌فته به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ ڕه‌وانه‌ی به‌شی “ICU” له ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كرا و ڕۆژی ڕابردوو گیانی به‌ختكرد. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له یه‌كه‌مین ئه‌ندامانی “یه‌كێتی ئازادی كرێكارانی ئێران” بوو كه هه‌موو كات به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه دژ به سته‌می ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر كرێكاران ڕاوه‌ستاو هیچكات وازی له ئامانجه‌كانی نه‌هێنا.
