ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، پێنج كرێكار له شاره‌كانی تاران، سیاهكه‌ل، عه‌سه‌لوویه و قوم له كاتی كاركردن دا تووشی ڕووداو هاتن و به‌وهۆیه‌وه دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كرێكاری دیكه بریندار و ژاراوی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی پێدانی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو به كرێكارانی یه‌كێك له پترۆشیمیه‌كانی عه‌سه‌لوویه، كرێكارێك ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه. شایانی باسه كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له ژاراوی بوونی چه‌ند كه‌س ده‌كه‌ن كه هێشتا ڕاپۆرته‌كه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی شاغڵ له ئیداره‌ی به‌رقی قوم، به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی له‌ده‌ست دا. له كارخانه‌ی سیمانی سیاهكه‌ل، شۆفێری بارهه‌ڵگرێك له‌كاتی كاركردن دا به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی كامیۆنه‌كه‌ی، گیانی به‌خت كردووه و له شاری تاران، كرێكارێكی شاغڵ له نانه‌واخانه، ده‌ستی له نێو ئامیری درووستكردنی هه‌ویر گیری كردووه و بریندار بووه.