ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پێنج ئهنهدامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌لووچ له شاری زاهیدان به‌هۆی گازگرتووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی قوربانیه‌كان هێشتا ڕوون نه‌كراوه به‌ڵام له‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌دا دایك و باوك و سێ منداڵ به‌هۆی گازگرتووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. نه‌بوونی ئیمه‌نی له ماڵان، دابین نه‌كردنی ئیمكانات له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، به‌رهه‌مهێنانی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ناستاندارد و ڕه‌چاونه‌كردنی ڕێنمایه‌كان، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی گازگرتوویی هاووڵاتیانه له ئێران.