له ڕۆژانی ڕابردوودا، په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانستانی به ناوی باقر ڕه‌زایی له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان گیانی له‌ده‌ست داوه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له وڵایه‌تی غه‌زنی ئه‌فغانستان كراوه.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی باقر ڕه‌زایی، ناوبراو هیچ نه‌خۆشییه‌كی نه‌بووه و به‌هۆی گه‌رمابردوویی و كه‌م ئاویی، گیانی له‌ده‌ست داوه. ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌فغانستانییه له جاده‌ی كرمان بۆ سیستان و به‌لووچستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان كرابوو. به وته‌ی كوڕی باقر ڕه‌زایی، له‌و كه‌مپه‌دا كه باوكی گیانی به‌ختكردووه، ٣٥ په‌نابه‌ری دیكه‌ش به‌هۆی گه‌رمابردوویی و تینوویه‌تی له‌هۆش چوون و هه‌شت كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه.