کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی پزیشكێكی خه‌ڵكی پاوه‌ به‌هۆی گوشاری كاری

گیانله‌ده‌ستدانی پزیشكێكی خه‌ڵكی پاوه‌ به‌هۆی گوشاری كاری 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پزیشكێكی خه‌ڵكی پاوه‌ به‌هۆی گوشاری كاری ٧٢ ساعه‌ته‌ له‌ یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی تاران گیانی له‌ده‌ست دا.

دكتۆر “كیاره‌ش مورادی” پزیشكی خه‌ڵكی پاوه‌ بۆ ماوه‌ی ٧٢ ساعه‌ت شیفتی كاری داوه‌ و به‌ هۆی گوشاری سه‌ختی كارییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. پێشتر “محه‌ممه‌د شه‌ریفی موقه‌ده‌م” ده‌بیركولی خانه‌ی په‌ره‌ستاری ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌‌ یه‌ك مانگ دا سێ په‌ره‌ستار به‌هۆی گوشاری زۆری كاری گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.