به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، له ماوه‌ی ٤٨ ساعه‌تی ڕابردوودا به لاینكه‌م ٩٣ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، له ئاكامی بۆروومانه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی خان یوونس و جبالیا، ٧٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ئۆردووگای مه‌غازی له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردووما كراوه و به‌وهۆیه‌وه، ٢٣ فه‌له‌ستینی دیكه گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه خۆراك و ئاوی خواردنه‌وه له كه‌رتی غه‌زه ده‌ست ناكه‌وێت و دانیشتووانی ئه‌و باریكه‌یه ڕووبه‌ڕووی برسیه‌تی سه‌خت بوونه‌ته‌وه.