کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ٩٠ كرێكار و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ ڕۆچوونی زه‌وی له‌ هندووستان

گیانله‌ده‌ستدانی ٩٠ كرێكار و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ ڕۆچوونی زه‌وی له‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی گه‌لاوێژ، ٩٠ كرێكار و خێزانه‌كانیان به‌ هۆی ڕۆچوونی زه‌وی له‌ ئه‌یاله‌تی كڕاڵای هندووستان گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٣٥٠ بنه‌ماڵه‌ی كرێكاری له‌ مه‌زرای هێل و چای له‌ ئه‌یاله‌تی كڕاڵا كاریان كردووه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ نێو خێوه‌ت دا ژیاون، پاش بارینی بارنێكی قورس و ڕۆچوونی زه‌وی، ٩٠ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون.