ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، ٨ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی گوندی به‌سات به‌یگی گوهده‌شت به‌هۆی گازگرتوویی له بیرێكی ئاو دا گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی زانیارییه‌كان، منداڵێكی ئه‌و بنه‌ماڵه كه‌وتووه‌ته نێو بیرێكی ئاو و ٨ ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه كه بۆ ڕزگاركردنی منداڵه‌كه و یه‌كتر ڕۆیشتبوون تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه. ناسناوی گیانبه‌ختكردووان بریتیه له: “توره‌ج، ئیره‌ج، یووسف و سامان مورادی”، “ئیره‌ج كازمیان، یوونس و یووسف مه‌له‌كی”، هه‌روه‌ها فه‌تحۆڵڵا باقری.