به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی “ڕێژه‌ی مه‌ردنه‌كانی سه‌ر شه‌قام”، له ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا ٨٥٥ كارتۆنخه‌و له سه‌ر شه‌قامه‌كانی فه‌ڕانسه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و دامه‌زراوه، ساڵی ٢٠٢٣، ٧٣٥ كارتۆنخه‌و له فه‌ڕانسه گیانیان له‌ده‌ست داوه له حاڵێكدا له ساڵی ٢٠٢٤ ڕێژه‌ی گیانبه‌ختكردووان بۆ ٨٥٥ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه. زۆربه‌ی قوربانیان پیاو و ١١٢ كه‌س ژن بوون. ته‌مه‌نی گیانبه‌ختكردووانیش له نێوان ١٩ بۆ ٤٨ ساڵ بووه.