ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له كه‌نارئاوه‌كانی دوورگه‌ی قه‌ناری وه‌گه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێسپانیا، به‌له‌مێكی هه‌ڵگری سه‌د په‌نابه‌ری نایاسایی خه‌ڵكی ئه‌فریقا له نزیك دوورگه‌ی قه‌ناری وه‌رگه‌ڕاوه و كاتێك هێزه‌كانی پۆلیس و فریاگوزاری خێرا به یارمه‌تی په‌نابه‌رانه‌وه چوون، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی، ٧ ژن و منداڵ نووقمی ئاو بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه.